ماھر موعەیقلی
ڕواڵەت
ماھر حەمەد موعەیقلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ |
نەتەوە | سعودی |
پیشە | پێش نوێژی مزگەوتی حەرام |
چالاکبوون | ١٤٢٨ی کۆچی - ئێستا |
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | http://www.almuaiqly.com (فەرمی نییە) |
ماھر موعەیقلی (بە عەرەبی: ماھر بن حمد المعیقلي؛ لەدایکبووی ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩، لە مەدینە) قورئانخوێنێکی سعودی و پێشنوێژی مزگەوتی حەرامە و قورئان لەسەر گێڕانەوەی حەفس لە عاسم دەخوێنێت.
پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنان
[دەستکاری]- پێش نوێژ و وتاربێژ بووە لە مزگەوتی سەعدی لە کۆمەڵگای عەوالیی مەککە.
- لە ساڵی ١٤٢٦ و ١٤٢٧ی کۆچی پێش نوێژی بۆ نوێژکەرانی مزگەوتی پێغەمبەر کرد لەمانگی ڕەمەزان.
- لە ڕەمەزانی (١٤٢٨–١٤٣٧)ی کۆچی پێش نوێژی بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتی حەرام کردووە.
ژیانی زانستی
[دەستکاری]- تەواوی قورئانی لەبەرە.
- کۆلیژی مامۆستایانی لەمەدینە تەواو کردووە و دواتر بووە بە مامۆستای بیرکاری.
- لە ساڵی ١٤٢٥ی کۆچی بڕوانامەی ماستەری لە فیقھی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی لە کۆلیژی شەریعەی زانکۆی ئومولقورا) بەدەستھێناوە.
- لە کۆلیژی شەریعە و خوێندنە ئیسلامییەکانی بەشی دادوەری وانە دەڵێتەوە.
- لە ساڵی ١٤٣٤ی کۆچی بەرامبەر ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بڕوانامەی دکتۆرای بەپلەی نایاب لەزانکۆی ئومولقورا بەدەستھێناوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی