بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مانچستەر سیتیەوە ڕەوانە کراوە)
مانچستەر سیتی
ناوی تەواومانچستەر سیتی
نازناوشینی ئاسمانی ، سیتیزن
ناوی کورتکراوەمان سیتی
دامەزراندن١٨٨٠ (١٤٤ ساڵ لەمەوبەر) سانت مارک(ڕۆژئاوای گۆرتۆن)
١٦ی نیسان ١٩٩٤ (١٣٠ ساڵ لەمەوبەر) یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
یاریگایاریگای ئیتیحاد
پانتایی٥٣٫٤٠٠
خاوەن یانەمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان شێخ مەنسوور
سەرۆکمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان خەلدون ئەل موباڕەک
بەرپرسی جێبەجێکەرئیسپانیا فێران سۆریانۆ
ڕاھێنەرئیسپانیا پێپ گواردیۆلا
خولخولی نایابی ئینگلیزی
زۆرترین ئامادەبوونئینگلتەرا ئالان ئۆکس (٦٨٠ یاری)
گۆڵکەرئەرژەنتین سێرخیۆ ئەگوێرۆ (٢٦٠ گۆڵ)

یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ یانەکە لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە لەشاری مانچستەر لە ووڵاتی ئینگلتەرا لە سەرەتا بەنێوی سانت مارک (ڕۆژئاوای گۆرتۆن) دامەزرا دواتر لە ساڵی ١٨٩٤ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ یانەی مانچستەر سیتی لەم ساڵەدا بۆیەکەمین جار درێسی شینی ئاسمانیان لەبەرکرد کە وەرزی یەکەمیان بوو بە نێوی ئێستای یانەکەوە.

بوژاندنەوەی یانەکە

[دەستکاری]

یانەکە لە ساڵی ٢٠١١ بەدواوە بووژانەوەی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەناوی شێخ مەنسوور و ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی کە بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١‒٢٠١٢ نازناوی پرێمیەرلیگ بەدەست بھێنێت.

دەستکەوتەکانی یانەکە

[دەستکاری]
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ١ جار لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣
  • خولی خولی نایابی ئینگلیزی ١٠ جار لە ساڵەکانی: ١٩٣٦‒٣٧، ١٩٦٧‒٦٨، ٢٠١١‒١٢، ٢٠١٣‒١٤، ٢٠١٧-١٨، ٢٠١٨‒١٩، ٢٠٢٠‒٢١، ٢٠٢١‒٢٢، ٢٠٢٢‒٢٣، ٢٠٢٣‒٢٤
  • خولی پلە دووی ئینگلتەرا ٧ جار لە ساڵەکانی: ١٨٩٨‒٩٩، ١٩٠٢‒٣، ١٩٠٩‒١٠، ١٩٢٧‒٢٨، ١٩٤٦‒٤٧، ١٩٦٥‒٦٦، ٢٠٠١‒٢
  • جامی جیھانی یانەکان ١ جار لە ساڵی: ٢٠٢٣‒٢٠٢٤
  • جامی سووپەری ئەورووپا ١ جار لە ساڵی: ٢٠٢٣‒٢٠٢٤
  • ڕابیتەی ئینگلیزی ٨ جار لە ساڵەکانی: ١٩٦٩‒٧٠، ١٩٧٥‒٧٦، ٢٠١٣‒١٤، ٢٠١٥‒١٦، ٢٠١٧‒١٨، ٢٠١٨‒١٩، ٢٠١٩‒٢٠، ٢٠٢٠‒٢١
  • جامی قەڵغانی خێرخوازی ٦ جار لە ساڵەکانی: ١٩٣٧، ١٩٦٨، ١٩٧٢، ٢٠١٢، ٢٠١٨، ٢٠١٩
  • جامی ئەوروپا ١ جار لەساڵی ١٩٧٠
  • جامی یەکێتی ئینگڵتەرا ٧ جار لە ساڵەکانی: ١٩٠٣-١٩٠٤, ١٩٣٣‒٣٤، ١٩٥٥‒٥٦، ١٩٦٨‒٦٩، ٢٠١٠‒١١ , ٢٠١٨-١٩، ٢٠٢٢‒٢٣

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]