تیمی یەکگرتوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢
ڕواڵەت
تیمی یەکگرتوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ (بە ڕووسی: Объединённая команда на летних Олимпийских играх ١٩٩٢) تیمێکی ھاوبەش بوو لە ١٢ کۆماری پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت پێکھاتبوو، پاش ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت ١٥ وڵات سەربەخۆیان ڕاگەیاند کە پێشتر بەشێک بوون لە جوگرافیای سۆڤیەت. دوازدە وڵات ھاوبەشیان کرد لە پێکھێنانی تیمێک بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ کە یارییەکانی لە ٢٥ی تەممووز تا ٩ی ئابی ١٩٩٢ لە بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو.[١] ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا بە جیا بەشداریان کرد. بەگشتی ٤٧٥ پێشبڕکێکار (٣١٠ پیاو و ١٦٥ ژن) بەشداریان لە ٢٣٤ یاری کردووە لە ٢٧ وەرزشدا.[٢][٣]وەرزشوانانی تیمەکە توانیان بە بەدەستھێنانی ٤٥ مەدالیای زێر و ١١٢ مەدالیا لە کۆی گشتی مەدالیاکان، پلەی یەکەمیان بردەوە.
ئەندامان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Barcelona 1992 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Unified Team at the 1992 Barcelona Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com». web.archive.org. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «The Role of Sports in The Soviet Union | Guided History» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیمی یەکگرتوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ تێدایە. |