بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بانگەشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانگەشە لەسەر دیواری هۆڵی سێر لەشاری لەندەن.

لە کاسبیدا، بانگەشە (لەوە ئەچێت لە بانگ و ئەشیاوە هاتبێت)[١]، ڕیکلام (لە فەڕەنسیدا: réclame) یان تەبلیغات (لەفارسیدا: تبلیغات) ھەوڵ و تەقەلایەکە بریتی لە ئاگادارکردنەوە و بەرھەمھێنانی زانیاریی پێویست لە لایەن فرۆشیارانی شتومەک و خزمەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ھان بدەن ھەرچی زۆرتر شتیان لێ بکڕن و بەم شێوەیە فرۆشیان زیاتر بکەن.[٢] لە کۆندا، بانگەشە بەو بانگ و ھاوارە ئەوترا کە فرۆشیاری ھەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی لە ئاواییدا ئەیکرد بۆ ئەوەی خەڵک بزانن کە ئەو کاڵایە ھاتووەتە ناو دێیەکەیان.[٣] بەڵام ئەمڕۆکانێ بانگەشە زیاتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو ئەبێتەوە، لەوانە تەلەڤیزیۆن، گۆڤار، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و ... .

سه‌رچاوه‌كان

[دەستکاری]
  1. ^ نانەوازادە، عەلی (٢٠١٦). فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی یەک. تاران: هەمسەدا. pp. ٣٢٩.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «پێناسەی advertising لە businessdictionary.com». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ زەبیحی، عەبدوڕڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ب ٢. pp. ٥٧.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)