ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Olympic Games London 2012 | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Inspire a Generation |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | لەندەن |
پۆتانی شوێن | ٥١°٣٢′١٩″N ٠°٠′٥٩″W |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ |
ژمارەی چاپ | 30 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٢ی ئابی ٢٠١٢ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2012 Summer Olympics opening ceremony، 2012 Summer Olympics closing ceremony، London bid for the 2012 Summer Olympics |
ڕێکخەر | London Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games |
Officially opened by | ئێلیزابێتی دووەم |
Oath made by | Mik Basi، Sarah Stevenson، Eric Farrell |
بەختدار | Wenlock |
ڕێکەوتی کردنەوە | ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢ |
بەرواری داخستنی فەرمی | ١٢ی ئابی ٢٠١٢ |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/london-2012 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/2012/ |
ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ (ناوی فەرمی: Games of the XXXI Olympiad)[١] پاڵەوانییەتییەکی یارییەکانی ئۆڵمپیادە کە کۆمەڵە یارییەکی وەرزشی لەخۆدەگرێت. ئەم ئۆلۆمپیادە لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، لە ٢٧ ی تەممووزی ٢٠١٢ دەستی پێکرد و لە ١٢ەی ئابی ٢٠١٢ کۆتایی ھات.[٢][٣] لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٤ وڵاتی جیاواز ١٠٬٧٦٨ ھەزار وەرزشوان بەشدارییان تێداکردووە.[٤] شارەکانی مەدرید، نیۆرک، مۆسکۆ، پاریس، لەندەن ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە لە دوای دەنگدان شاری لەندەن بە ٥٤ دەنگ مافی میوانداریکردنی پێ بەخشرا. بۆ سێیەم جار ئەم پاڵەوانییەتییە لە شاری لەندەن بە ڕێوەچوو کە پێشتر لە ساڵەکانی ١٩٠٨، ١٩٤٨ میوانداریکردبوو.[٥] چەندین شوێنی بەمەبەستی بەڕێوەچوونی یارییەکان دروستکرد.
٨٦ ولات لە ٢٠٤ ولات بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد لە ناویاندا وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی یەکەمیان وەرگرت لە بەدەست ھێنانی مەدالیاکان دوای ئەوەی توانیان ٤٦ مەدالیای زێر، و ١٠٤ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنن. وەرزشوانانی چین پلەی دووەمیان وەرگرت بە بەدەست ھێنانی ٣٨ مەدالیای زێر و ٩١ مەدالیای گشتی. لەکاتێکدا وەرزشوانانی بەریتانیا وڵاتی خانەخوێ پلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا بە بردنەوەی ٢٩ مەدالیای زێر و ٦٨ مەدالیای گشتی.[٦]
کاندید بوون
[دەستکاری]لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC)، ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٣ وەک دوایین وادا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەمەبەستی وەرگرتنی مافی میواندارکردنی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ دیارکرد.[٧] نۆ شار ئامادەی خۆیان بۆ میواندارکردنەکە نیشاندا ئەوانیش: ھاڤانا، ئەستەنبوڵ، لایپزیگ، لەندەن، مەدرید، مۆسکۆ، شاری نیۆرک، پاریس.[٨] لە ١٨ی ئایاری ٢٠٠٤ دوای ئەنجامدانی ھەڵسەنگاندن سێ شاریان لە ڕکابەرییەکان دورخستەوە پێنج شاریان وەک گونجاوی بۆ بەڕێوەچوونی ئۆڵمپیادەکە دەستنیشانکران ئەوانیش: مۆسکۆ، پاریس، مەدرید، نیسۆرک، لەندەن بوون، لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٥ لە کۆبوونەوەی دیاریکردنی ولاتی خانەخوێ لە وڵاتی سەنگافوورر، مۆسکۆ لە خولی یەکەمی دەنگدان چووە دەرەوە، پاشان ئەمریکا لە خولی دووەم و مەدرید لە خولی سێیەمی دەنگدان چوونە دەرەوە. کێبڕکێکە لە نێوان لەندەن و پاریس بوو لە خولی ٤ و کۆتایی دەنگدان شاری لەندەن بە ٥٤ دەنگ توانی مافی میواندارکردنی ئۆڵمپیادەکە بەدەست بھێنێت بە جیاوازی تەنھا ٤ دەنگ لەگەڵ شاری پاریس.[٩]
شار | وڵات | خولی ١ | خولی ٢ | خولی ٣ | خولی ٤ |
---|---|---|---|---|---|
لەندەن | شانشینی یەکگرتوو | ٢٢ | ٢٧ | ٣٩ | ٥٤ |
پاریس | فەڕەنسا | ٢١ | ٢٥ | ٣٣ | ٥٠ |
مەدرید | ئیسپانیا | ٢٠ | ٣٢ | ٣١ | — |
نیویۆرک | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ١٩ | ١٧ | — | — |
مۆسکۆ | ڕووسیا | ١٥ | — | — | — |
Total ballots | ٩٧ | ١٠١ | ١٠٣ | ١٠٤ |
زۆرترین مێدالیا وەرگران بەپێێ وڵات
[دەستکاری]پلە | وڵات | زێڕ | زیو | بڕۆنز | کۆی گشتی |
---|---|---|---|---|---|
١ | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٤٦ | ٢٩ | ٢٩ | ١٠٤ |
٢ | چین | ٣٨ | ٢٧ | ٢٣ | ٨٨ |
٣ | شانشینی یەکگرتوو | ٢٩ | ١٧ | ١٩ | ٦٥ |
٤ | ڕووسیا | ٢٤ | ٢٦ | ٣٢ | ٨٢ |
٥ | کۆریای باشوور | ١٣ | ٨ | ٧ | ٢٨ |
٦ | ئەڵمانیا | ١١ | ١٩ | ١٤ | ٤٤ |
٧ | فەڕەنسا | ١١ | ١١ | ١٢ | ٣٤ |
٨ | ئیتاڵیا | ٨ | ٩ | ١١ | ٢٨ |
٩ | مەجارستان | ٨ | ٤ | ٥ | ١٧ |
١٠ | ئوسترالیا | ٧ | ١٦ | ١٢ | ٣٥ |
لە کۆی گشتی مەدالیکانی ئۆڵەمپیاد | ٣٠٢ | ٣٠٤ | ٣٥٦ | ٩٦٢ |
وڵاتە بەشدار بووەکان
[دەستکاری]ژمارەی وەرزشوانە بەشداربووەکان بەپێی ولات
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ The IOC numbers the Olympiads using Roman numerals.
- ^ «Olympic Games - Organising Committees». International Olympic Committee (بە ئینگلیزی). ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Tokyo Olympics - BBC Sport». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-08-23 ھێنراوە.
- ^ «Tokyo Olympics - BBC Sport». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-08-23 ھێنراوە.
- ^ «London's first Olympics» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2008-04-26. لە 2021-08-23 ھێنراوە.
- ^ «London 2012: Michael Phelps becomes the greatest Olympian». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Olympic bids: The rivals» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2003-07-15. لە 2021-08-23 ھێنراوە.
- ^ «Home». GamesBids.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «London beats Paris to 2012 Games» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2005-07-06. لە 2021-08-23 ھێنراوە.
- ^ Originally Israel had 38 participating athletes but it reduced after swimmer Jonatan Kopelev which qualified for the Olympics had to cancel his participation after removal of his appendix two weeks before the Olympics.
- ^ «IOC: Kuwait to compete under own flag at Olympics». ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی لەندەن
- دەروازەی کۆمەڵگا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ تێدایە. |