سوتاندنی قورئان لە سوێد
سوتاندنی قورئان لە سوێد | |
---|---|
بەشێکە لە | ئیسلامۆفۆبیا، سووکایەتی بە قورئان |
کەسێکی دیار | Salwan Momika، ڕاسموس پالودان |
وڵات | سوێد |
جێ | ستۆکھۆڵم، کەراچی |
کاتی ڕوودان | ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ڕووداوەکانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد سووکایەتی و ورووژاندنی کەسێک یان کۆمەڵێک کەسە کە ناکۆکی یان ڕق و کینەیان ھەیە بەرامبەر بە موسڵمانان لە سوێد، بە تایبەت لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوێد کە پێشتر بزووتنەوەی ڕاستڕەوی توندڕەو لە شاری مالمۆ و شاری لینشۆپینگ لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا چاپێکی قورئانیان سووتاند، و سەرکردەکەی ڕاسموس پالودان قورئانێکی دیکەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوێد سووتاند، کە ئەم جۆرە کارانە لەگەڵ شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و توڕەیی جەماوەری موسڵمانان لە زۆربەی شارەکانی سوێددا بەدوای خۆیدا دێنێت.[١] [٢]
مێژوو
[دەستکاری]ڕاسموس پالودان
[دەستکاری]لەسەر ڕامیاری دانیمارکی-سوێدی ڕاسموس پالودان کە بە سەرۆکی پارتی ھێڵی تووندڕەو (سترام کۆکس)ی ڕاستڕەوی توندڕەو ناسراوە، کە شوێنپێی سەرکردەکانی ئەو لایەنە دەگرێت، نوێنەرایەتی بۆچوونە توندڕەو و لادەرەکان دەکەن سەبارەت بە ئیسلام و بە توندی دژایەتی کۆچبەری نا ڕۆژاوایی و بوونی ئایینی ئیسلامی دەکەن لە دانیمارک، کە پێشتر چەندین خۆپیشاندانی ڕامیاری ڕێکدەخست لەو ناوچانەی کە کۆچبەرە موسڵمانەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، ھەروەھا دووژمنایەتی ئیسلام و کۆچبەرە موسڵمانەکان بە ھەلێک دەزانێت بۆ بەدەستھێنانی دەنگ لە ھەڵبژاردنەکاندا.[٣]
ڕاسموس لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ لایەنگرانی پارتەکەی، چاپێکی قورئانی پیرۆزیان سووتاند، ئەمەش بووە ھۆی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرفراوان لە ناوچە جیاجیاکانی سوێد. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ڕێبەری بزووتنەوەکە ڕاسمۆس لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوێد، قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە زۆربەی شارەکانی سوێد.[٤][٥][٦]
سەلوان مۆمیکا
[دەستکاری]لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سەلوان مۆمیکا، پەنابەرێکی عێراقی لە سوێد و ئاشوورییەکی مەسیحییە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا چاپێکی قورئانی پیرۆزی دڕاند و دواتر سوتاندی لای مزگەوتی ناوەندی ستۆکھۆڵم، دوای ئەوەی پۆلیسی سوێد ڕێگەی پێدا بە مۆڵەتی ڕێکخستنی ناڕەزایی دوای بڕیارێکی دادوەری. وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەھۆی ڕێگە پێدان بۆ ئەم کردەوەیە دەسەڵاتدارانی سوێدی سەرکۆنە کرد. بانگھێشتی باڵیۆزی سوێدی کردووە بۆ ئەوەی لە ناڕەزایەتییەکە ئاگاداری بکاتەوە، ھەروەھا داوای کردووە ئەو ھاووڵاتییە عێراقییە ڕادەست بکرێت بۆ ئەوەی بەپێی یاسای عێراق دادگایی بکرێت. دەیان عێراقی بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکدا کرد لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا، لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوەدا داوای دەرکردنی باڵیۆزی سوێدیان کرد.[٧][٨][٩]
ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، فایەق زەیدان، ڕێنمایی کرد کە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرە، ھەروەھا لە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٣، نووسراوێک لە بەشی وەرگرتنەوەی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق دەرچوو، کە تیایدا باس لەوە کراوە: «ئاماژە بە نووسراوی کەرخی سێیەمی لێکۆڵینەوەی دادگا ژمارە (١٨٦٨٠) لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣، دۆسیەی وەرگرتنەوە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ئەو عێراقییە بەناوی (سەلوان سەباح ماتی مۆمیکا) دەخەینە پاڵ کە فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی دەرچووە لەلایەن دادگای پێشووەوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی (١/٣٧٢)ی یاسای سزادان بۆ دەستدرێژیکردن و سووکایەتیکردن بە بیروباوەڕی ئایینی بە شێوەیەکی ئاشکرا، و بە لەبەرچاوگرتن و جێبەجێکردنی دۆسیەکە بۆ ئەو مەرج و یاسایانەی کە لە مادەی (٣٦٠)ی یاسای ڕێکاری تاوان ژمارە (٢٣)ی ساڵی ١٩٧١ وەک ھەموارکراو ھاتووە، پێویستە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە بیخاتە لای دەسەڵاتی دادوەری سوێد بەپێی بنەمای بەرامبەرایەتی بۆ ئەوەی بابەتی وەرگرتنەوەکە لەبەرچاو بگرێت بۆ دەسەڵاتدارانمان لە دۆسیەی داواکراو و ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێکارەکانتان بە زووترین کات.»[١٠]
لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣، سەلوان مۆمیکا ھەمان کردەوەی دووبارە کردەوە و چاپێکی قورئانی پیرۆزی سووتاند و جگە لەوەش ئاڵای عێراقی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوێد سووتاند، ئەمەش گەلی عێراق و حکوومەتی عێراقی توڕە کرد و لە ئەنجامدا حکوومەتی عێراق بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی سوێد و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ستۆکھۆڵم بە تەواوی پچڕاند. وتەبێژی فەرمی حکوومەتی عێراق، باسم ئەلعەوادی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە، «محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی عێراقی ڕاسپارد بۆ کشانەوەی بەرپرسی کارووباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە پایتەختی سوێد، ھەروەھا باڵیۆزی سوێدیشی ئاڕاستە کرد کە زەوییە عێراقییەکان بەجێبھێڵێت». ئاماژە بەوەشدا، «ئەم ڕێنماییانە لە وەڵامی جارێکی تری مۆڵەتی حکوومەتی سوێدە بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراقدا ھاتوون».[١١][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «السويد تدين حرق المصحف وسط انتقادات عربية وإسلامية واسعة | DW | 22.01.2023». لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Protests in Stockholm, including Koran-burning, draw condemnation from Turkey» (بە ئینگلیزی). Reuters. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20230124132144/https://www.bbc.com/arabic/interactivity-61135216
- ^ https://web.archive.org/web/20230205074217/https://www.bbc.com/arabic/interactivity-64366291
- ^ https://web.archive.org/web/20230126060827/https://mubasher.aljazeera.net/news/2023/1/22/%D8%A2%D9%84%D8%A7%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D9%83-%D9%8A%D8%AD%D8%AA%D8%AC%D9%88%D9%86-%D8%B6%D8%AF-%D8%AD%D8%B1%D9%82-%D9%86%D8%B3%D8%AE%D8%A9-%D9%85%D9%86
- ^ https://web.archive.org/web/20230202101241/https://www.aa.com.tr/ar/%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%82%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%B1/%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%AF-%D9%84%D9%8A%D8%B3%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%88%D9%84%D9%89-%D9%88%D9%82%D8%A7%D8%A6%D8%B9-%D8%AD%D8%B1%D9%82-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B1%D8%A2%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D9%8A%D9%85-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B1%D9%86-21-%D8%AA%D8%B3%D9%84%D8%B3%D9%84-%D8%B2%D9%85%D9%86%D9%8A/2795274
- ^ https://web.archive.org/web/20230629092816/https://www.aljazeera.net/news/2023/6/29/%d8%ad%d8%b1%d9%82-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%b5%d8%ad%d9%81-%d9%81%d9%8a-%d8%a7%d9%84%d8%b3%d9%88%d9%8a%d8%af-%d8%a8%d8%a3%d9%88%d9%84-%d8%a3%d9%8a%d8%a7%d9%85-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d9%8a%d8%af
- ^ https://web.archive.org/web/20230630124112/https://www.alhurra.com/iraq/2023/06/30/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%8A%D8%B7%D8%A7%D9%84%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%AF-%D8%A8%D8%AA%D8%B3%D9%84%D9%8A%D9%85-%D8%AD%D8%A7%D8%B1%D9%82-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B5%D8%AD%D9%81
- ^ https://web.archive.org/web/20230630124134/https://arabic.euronews.com/2023/06/30/iraqis-storm-swedish-embassy-baghdad-koran-burning-sparks-anger-muslim-arab-world
- ^ https://web.archive.org/web/20230710145705/https://shafaq.com/ar/%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%A9/%D8%A8%D9%83%D8%AA%D8%A7%D8%A8-%D8%B1%D8%B3%D9%85%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B6%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%8A%D8%B7%D8%A7%D9%84%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%AF-%D8%A8%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%B1%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D8%B3%D9%84%D9%88%D8%A7%D9%86-%D9%85%D9%88%D9%85%D9%8A%D9%83%D8%A7
- ^ https://web.archive.org/web/20230720131226/https://shafaq.com/ar/%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B1%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%8A-%D9%8A%D8%AF-%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%D8%A9-%D8%A8%D9%82%D8%B7%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%82%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%A8%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%85%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%AF
- ^ https://web.archive.org/web/20230720132204/https://www.alaraby.co.uk/politics/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%8A%D8%B9%D9%84%D9%86-%D9%82%D8%B7%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%82%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%A8%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%85%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%AF-%D9%88%D8%B7%D8%B1%D8%AF-%D8%B3%D9%81%D9%8A%D8%B1%D8%AA%D9%87%D8%A7