زەبەلاحە ئاسنەکە
زەبەلاحە ئاسنەکە | |
دەرھێنەر | براد بێرد |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەلبسۆن ئەبەبت |
مۆسیقا | مایکڵ کامێن |
دەستکاری | دارین تی. ھۆڵماس |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٦ی ئابی ١٩٩٩ |
ماوەی فیلم | ٨٧ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٥٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٣١٫٣ ملیۆن دۆلار |
زەبەلاحە ئاسنەکە (بە ئینگلیزی: The Iron Giant) ئەنیمەیشنێکی زانستی، ئەکشنی ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن کۆمپانیای «وارنەر برۆس ئەنیمەیشنی داھاتوو» بەرھەمھێنراوە، لەلایەن براد بێرد دەرھێنراوە. لەسەر بنەمایی فیلمی ساڵی ١٩٦٨ پیاوە ئاسنەکە کە لەلایەن «تێد ھاجێس» دروست کراوە، لە وڵاتە یەکگرتووەکان وەک زەبەلاحە ئاسنەکە بڵاوکرایەوە، لەلایەن «تیم ماکانلێس» نوسرا، چارەسەری چیرۆکەکەی لەلایەن «بێرد» بوو. ئەستێرەی دەنگی فیلمەکە ڤین دیزێل کە دەنگی ڕۆبووەتەکەی دەکرد، ئەستێرەی دەنگەکانی تر ئێلی مارینتال، جنێفەر ئەنیستۆن، ھانی کۆنیک جۆنیۆر، کریستۆڤەر ماکدونالد، جۆن ماھونی. ڕووداوەکانی فیلمەکە لەسەر جەنگی سارد ساڵی ١٩٥٧، بنکەی فیلمەکە لەسەر کورێکی گەنجە بەناوی «ھۆگارت ھیوز». زەبەلاحێکی ئاسنی لە بۆشای ئاسمان بۆ سەر زەوی دەکەوێت، پاشان ھۆگارت دەیدۆزێتەوە، دەبنە ھاوڕێی یەک، لەگەڵ یارمەتی کەسێکی ھونەری Beatnik بەناوی «دێن ماکوبین». ھۆگارت ھەوڵ دەدات، ڕێگری لە سەربازەکان و کەسێک بەناوی «کێنت مانسلی» بکات، بریکارێکی فیدڕاڵی بەگومانە، زەبەلاحەکە دەدۆزێتەوە، دواتر خاپوری دەکات.
لە ساڵی ١٩٩٤ دەست بە دروستکردنی فیلمەکە کرا، بەبەشداری گرووپێکی مۆسیقا، بڕاد بێرد وەک دەرھێنەر بۆ فیلمەکە پرۆژەکەی واژوو کرد، ماکانلیس لە ساڵی ١٩٩٦ سیناریۆکەی نووسی. فیلمەکە بە ئەنیمەیشنێکی باو بەکاردەھێنرا، لەگەڵ کۆمپیوتەری پەیکەری وێنە بۆ کاریگەری دەرکەوتنی کارەکتەرەکان. زەبەلاحە ئاسنەکە بۆ یەکەمجار لە ٣١ی تەممووزی ١٩٩٩ لە شانۆی مانسی چینی لە لۆس ئەنجلۆس نیشاندرا، لە ٦ی ئاب بەتەواوی ھەموو جیھان بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بە گرنگی لەژێر بۆکس ئۆفیس ھەستا، کە تێکرایی ٣١٬٣ ملیۆن دۆلار لە ھەموو جیھان بوو، دژی بوودجەی بەرھەمھێنانی کە ٥٠ ملیۆن دۆلار بوو. فیلمەکە بۆ چیرۆک، کەسایەتی، ئەنیمەیشن ستایش کرا، ناونیشانی کەسایەتی و کارکردنی دەنگی ھەر لەلایەن ئەنیستۆن، جۆنیۆر، دیزڵ، ماھونی، مارینتال، ماکدونالد. فیلمەکە بۆ چەندین پاداشت ھەڵبژێردرا، ٩ پاداشنی ئانی بردەوە، لە دەرەوەی ١٥ پاڵاوتن.
چیرۆک
[دەستکاری]شەوێک لە بۆشایی ئاسمانەوە شتێک بۆ سەر زەوی بەردەبێتەوە، بۆ شەوی داھاتوو ھۆگارت ھیوز کە کورێکی تەمەن ٩ ساڵانە لەماڵی خۆیاندا کارەبایان دەبرێت، بەرەو وێستگەی کارەباکە دەچێت، بۆ ئەوەی لێیبکۆڵێتەوە، شتێکی گەورە دەدۆزێتەوە، کە ڕۆبۆتێکە ٥٠ پێ درێژە لەبەر برسێتی ھەوڵی خواردنی خەتی کارەباکان دەدات، کارەبا ڕۆبووەتەکە بەخراپی دەگرێت، ھۆگارت ڕزگاری دەکات، دواتر دەبنە ھاوڕێی یەک.
لە شوێنێک زەبەلاحەکە ھەوڵی خواردنی ڕێگایەکی ئاسنی شەمەندەفەر دەدات، دواتر شەمەندەفەرێک خۆی پێدا دەکێشێت، ھۆگارت ڕابەری زەبەلاحەکە دەکات، لە شوێنکە دووری دەخاتەوە، ڕۆبووەتەکە توانایی ھەیە خۆی چاک بکاتەوە، ھۆگارت کۆمەڵە کتێبێکی وێنەی جووڵاو بە ڕۆبووەتەکە پیشان دەدات، یەکێک لە کتێبەکان باسی سەرکێشی سووپەرمان دەکات. یەکێک کە بریکاری حوکمەتە بەناوی کێنت مانسلی بۆ ماڵی ھۆگارت دێت، بەھۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەکە شکی لە ھۆگارت ھەیە، لەگەڵ دایکی و ھۆگارت قسە دەکەن، باسی باوکی ھۆگارت دەکەن کە مردووە، دواتر یەکێک لە ژوورەکانی ماڵەکە بەکرێ دەگرێت، بۆ ئەوەی چاودێری ھۆگارت بکات.
ھۆگارت بەدزی مانسلی زەبەلاحەکە بۆلای ھاوڕێیەکی ھونەری Beatnik بەناوی دێن ماکوبین دەبات، بۆ ئەوەی لەوێدا بیشارێتەوە، ماکوبین بەنارەزایییەوە ڕازی دەبێت. ھۆگارت لەگەڵ زەبەلاحەکە کاتێکی خۆش بەسەردەبەن، کە ھۆگارت باسی مردنی بۆ دەکات، دەڵێت: (ئێمەی مرۆڤ ھەموومان دەمرین دەچینە ژێر خۆڵەوە، بەڵام تۆ ڕۆبۆتی تۆ نامریت)، لەوکاتەدا گوێیان لەدەنگی تفەنگی ڕاوکەرێک دەبێت، دەبینن کە ئاسکێکیان کوشتووە، ھۆگارت لەوکاتەدا دەڵێت ئەمە چەکە بۆ ڕاوکردن و کوشتن بە کاردەھێنرێت. بۆ شەو مانسلی وێنەی ھۆگارت و ڕۆبووەتەکە و ماکوبین بەیەکەوە دەبینێت، بە ھۆگارتی پیشان دەدات، دواتر مانسلی ڕۆگارد ئاگاداردەکاتەوە، ڕۆگارد سەرۆکی مانسلییە، لەگەڵ تیمەکەی بۆ ماڵی ماکوبین دەچن، بەڵام ماکوبین فێڵی لەوان کرد، ڕۆبووەتەکەی وەک پەیکەرێک پێیان نیشاندا، وتی: ئەم ڕۆبۆتە من دروستم کردووە، یەکێکە لە ھونەرەکانم.
دواتر ڕۆگارد مانسلی سەرزەنشت دەکات، و لەگەڵ تیمەکە دەڕۆن، ھۆگارت بەبەردەوامی لەگەڵ ڕۆبووەتەکە دڵخۆشن، ھۆگارت یاری بە دەمانچەیەکی ئاو دەکات، ڕۆبووەتەکە کە دەبینێت، یەکسەر چەکێکی خۆی وەک بەرگرییەک بەکاردەھێنێت، بەڵام بەر کەسیان ناکەوێت، لەبەر ئەوەی وەیدەزانی بەم تفەنگە دەکوژرێت، وەک ئەوەی ڕاوکەرەکە. زەبەلاحەکە دوو کوڕ لە شارۆچکەکە ڕزگار دەکات، لەگەڵ ھۆگارت لە شاڕۆچکەکە دەبینرێن، لەلایەن خەڵکەکەوە، پاشان مانسلی ڕۆگارد ئاگادار دەکاتەوە، بەیەکەوە ھێرش بۆ ڕۆبووەتەکە دەکەن، وادەزانن کە ڕۆبووەتەکە بۆ تێکدانی شاڕۆچکەکە یان ڕۆبۆتێکی خراپە، ڕۆبووەتە زەبەلاحەکە ھۆگارتی لەناو دەستە، بۆ دورکەوتنەوە لە شوێنەکە سیستەمی فڕین بەکاردەھێنت.
دوای ئەوەی ڕۆبووەتەکە ھاتە خوارەوە، بینی ھۆگارت بوراوەتەوە، بەڵام ئەو وای دەزانی مردووە، دواتر زۆر توڕە دەبێت، چەکەکانی بە بەھێزی لە دژی سەربازەکان بەکاردەھێنێت. مانسلی قەناعەت بە ڕۆگارد دەھێنێت، کە مووشەکی ناوەکی بەکاربھێنن، چونکە ڕەم چەک و دەبابانە کاریگەری لەسەر ڕۆبووەتەکە نییە، دواتر ھۆگارت بە ئاگا دێتەوە، ڕۆبووەتەکە ئارام دەکاتەوە، لەگەڵ ماکوبین بارودۆخەکە بۆ ڕۆگارد باس دەکەن. دواتر ڕۆگارد و سەربازەکان و خەڵکەکە دەزانن ڕۆبووەتەکە زۆر سەلامەتە و بێزیانە، بەڵام مانسلی باوەر ناکات، لەترسی ڕۆبووەتەکە مووشەکەکە بەکاردەخات، پاشان مووشەکەکە بەرەوە ئاسمان دەچێت، مانسلی بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە موشەکەکە ڕادەکات بەڵام ڕۆبووەتەکە دەیوەستێنێت، بۆ ئەوەی شارۆچکەکە ڕزگاری بێت، ڕۆبووەتەکە بڕیاری دا، لەئاسمان بەخۆی بتەقێتەوە، ماڵاوایی لە خەڵکەکە و ھۆگارت کرد.
دوای ماڵاوایی سیستەمی فڕین بەکاردەھێنێت، بەرەو ڕووی موشەکەکە دەڕوات، پێش ئەوەی لەیەک بدەن، وشەکەی ھۆگارتی بیردێتەوە، زەردەخەنەیەک دەکات، و دەڵێت «سوپەرمان»، پاشان موشەکەکەی پێدا دەتەقێتەوە. شارۆچکەکە ڕزگاری دەبێت، خەڵک و سەربازەکان دڵخۆش و دڵتەنگن، پاش مانگێک لەبیرکردنی ئەم ڕووداوە، ماکوبین و دایکی ھۆگات ھاوسەرگیری دەکەن، ڕۆگارد سەرۆکی حکوومەت یەکێک لە پارچەکانی ڕۆربووەتەکە دەداتە ھۆگارت، کەتاکە شتی ڕۆبووەتەکەیە لەسەر زەوی دۆزرایەوە. بۆ شەوەکەی ھۆگارت گوێی لەتەقەی پەنجەرەکە دەبێت، کاتێک دەبینێت پارچەکەی ڕۆبووەتەکە دەجوڵێت، ھۆگارت بیری کەوتەووە، کە ڕۆبووەتەکە توانایی ئەوەی ھەیە، خۆی چاک بکاتەوە، پاشان ھۆگارت بۆ ئەوەی پارەچەکە بچێتەوە بۆلای ڕۆبووەتەکە پەنجەرەکە دەکاتەوە، پارەچەکە بە ئاسانی بەرەو ڕوویەکی ئاسمان دەروات، پاشان ڕۆبووەتەکە پیشاندەدرێت، کە لە دوورگەیەکی بەفراوییە، پارچەکانی قاچ و دەستی ھەمووی بەرەولای دێت.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]فیلمە ڕەسەنەکەی لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن تێد ھاجێس دەرھێنراوە، کە ئەو ڕۆمانەی بۆ ئاسودەیی منداڵەکان نووسی. پێت تاونسێند مۆسیقاژەنی ڕۆک ئەلبومی ئاوسبوونی ھەڵبژارد، پێی وابوو ئەمە بۆ فیلمەکە دەگونجێت، لە ساڵی ١٩٨٩ مۆسیقای پیاوە ئاسنەکە بڵاوکرایەوە.[١] بڕاد بێرد بڕیاریدا، لەیەکێک لە ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس فیلمی زەبەلاحە ئاسنەکە دەربکات،[١] چونکە دوای خوێندنەوەی کتێبی پیاوە ئاسنەکە لەلایەن ھاجێس، کاری لە بڕاد کرد. تێد ھاجێس پێش ئەوەی فیلمەکەی بڵاوبکاتەوە، کۆچی دوای کرد، کچەکەی خۆی کە زانی فیلمەکە تەواوکردوە، بڵاوی کردەوە.
پێشوازی
[دەستکاری]فیلمی زەبەلاحە ئاسنەکە لە ٣١ی تەممووزی ١٩٩٩ لە شانۆیی مانسی چینی لە لۆس ئەنجلۆس کردرایەوە، لە ٤ی ئابی ١٩٩٩ لە لۆس ئەنجلۆس و نیۆرک بڵاوکرایەوە،[٢] بە شێوەیەکی فراوانتر بەتەواوی لە ٦ی ئابی ١٩٩٩ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ھەر لەوکاتەدا لە ٢٬١٧٩ شانۆ پیشاندرا. ڕیزی نۆیەمی لە بۆکس ئۆفیس گرتبوو، لەسەرەتاوە تا کۆتایی ھەفتە لە بۆکس ئۆفیس ٥٬٧٣٢٬٦١٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە،[٣] لەماوەی چوار ھەفتە، ١٨٬٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بوودجەکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار بوو.[٤] تێکراکە بۆ ٢٣٬١٥٩٬٣٠٥ ملیۆن دۆلار ڕۆیشت، بەڵام لە ھەموو جیھاندا بۆ ٣١٬٣٣٣٬٩١٧ ملیۆن دۆلار ڕۆیشت.[٥] چەنەھا خەڵات پێشکەش بەم فیلمە کرا.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- ئێلی مارینتال: ڕۆڵی ھۆگارت ھیوز دەبینێت
- جێنیفەر ئەنیستۆن: ڕۆڵی ئانی ھیوز دەبینێت
- ھاری کۆنیک: ڕۆڵی دێن ماکوبین دەبینێت
- ڤین دیزێل: ڕۆڵی زەبەلاحە ئاسنەکە دەبینێت
- کریستوفەر ماکدۆناڵد: ڕۆڵی کێنت مانسلی دەبینێت
- جۆن ماھونی: ڕۆڵی جەنەڕاڵ ڕۆگارد دەبینێت
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «The Making of The Iron Giant». Warner Bros. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Kilmer، David (٤ی ئابی ١٩٩٩). «Fans get another chance to preview THE IRON GIANT». Animation World Magazine. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Fessler، Karen (٥ی ئەیلوولی ١٩٩٩). «Warner Bros. takes Giant hit». Chicago Sun-Times.
- ^ Stanley، T.L. (١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٩). «Iron Giant's Softness Hints Tie-ins Gaining Make-or-Break Importance». Brandweek. Vol. ٤٠, no. 34. لاپەڕە 13.
- ^ «The Iron Giant (1999)». Box Office Mojo. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی
- زەبەلاحە ئاسنەکە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- زەبەلاحە ئاسنەکە لە بنکەدراوەی بیگ کارتۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی کارتۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەبەلاحە ئاسنەکە تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی ١٩٩٩
- براوەکانی خەڵاتی ئانی
- باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی
- فیلمی ئەکشنی زانستی ئەمریکی
- فیلمەکانی دەیەی ١٩٩٠ کە بە زمانی ئینگلیزین
- فیلمە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە درامییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە درامییە ئەنیمەیشنییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان دەربارەی ھاوڕێیەتی
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان لەسەر بنەمای کتێبی منداڵان
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان لەسەر بنەمای ڕۆمانەکان
- فیلمەکانی جەنگی سارد
- فیلمەکان دەربارەی شەڕی ناوەکی و چەکەکان
- فیلمەکان لەسەر بنەمای ڕۆمانە بەڕیتانییەکان
- فیلمەکانی وارنەر برۆس
- فیلمە ئەکشنییە زانستییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان کە لە ویلایەتی مەین داندراون
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان سەبارەت بە ڕۆبۆتەکان
- فیلمە سەرکێشییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە زانستییە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان دەربارەی شەمەندەفەر
- کارەکتەرە خەیاڵییەکان کە تووشی لەبیرچوونەوە بوونە
- فیلمە ئەنیمێیەکانی تایبەت بە مناڵان لە دەیەی ١٩٩٠