ئانا مانیانی
ئانا مانیانی | |
---|---|
بە ئیتالی: Anna Magnani | |
لەدایکبوون | ٧ی ئازاری ١٩٠٨ ڕۆما، ئیتاڵیا |
مردن | ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣ ڕۆما، ئیتاڵیا | (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی پەنکریاس |
ھاوسەر | Goffredo Alessandrini |
پیشە | ئەکتەر، سیناریۆنووس، ئەکتەری فیلم |
پەروەردە | Accademia Nazionale d'Arte Drammatica Silvio D'Amico |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٨ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ |
ئامێری مۆسیقا | پیانۆ، دەنگ |
چەشن | درامای خەیاڵی |
وێبگە | http://www.archivioannamagnani.it |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ئانا مانیانی (٧ی ئازاری ١٩٠٨–٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣) خانمەکتەرێکی ئیتالی بوو.[١]
ئانا لە ڕۆما لە دایکبووە، بەڵام ھەندێک سەرچاوە ناکۆکن لەوەی لە میسر لەدایک بووبێت.[٢] لە ڕێگای ئەکادیمیای ھونەری دراماتیکی لە ڕۆما، لە سەرەتادا لە یانە شەوانەکان گۆرانی دەگووت، لەو دەمە تاقە منداڵەکەی تووشی ئیفلیجی ھاتبوو. لە ساڵی ١٩٣٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئیتالی بەناوی ژنە کوێرەکەی سۆرینتۆ (The Blind Woman of Sorrento) لەسەر شاشەکان دەرکەوت. دوای ئەم فیلمە، لە ساڵی ١٩٤٥ لە ئاستی جیھان ناوی دەرکەوت بەھۆی بەشداربوونی لە فیلمی ڕۆما، شارە کراوەکە (Rome, Open City)
لە ساڵی ١٩٥٥، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی زە ڕۆس تاتۆ (The Rose Tattoo)، سەرکەوتن و ناوبانگی لە ئەمریکا بەربڵاوبوو، ئەمەشی بەتایبەت دوای ئەوەی بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەکتەر بەدەست ھێنا، بەمەش بووە یەکەم ئەکتەری ئیتالی لە مێژوودا بتوانێت خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.
ئانا وەک ئەکتەرێک زیاتر بە ڕۆڵگێڕانی کەسانی خاکی، ھەژار و چینی ناوەڕاست ناودەنگی دەرکردبوو.[٣] لە سەردەمی دەسەڵاتی بێنیتۆ موسۆلینی، ئانا بە گالتە بێپەردەکانی لەبەرامبەر حیزبی فاشیزمی ئیتالی ناسراوبوو.
لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣، ئانا لە ڕۆما و لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانا مانیانی تێدایە. |