SupportCandy – AI Customer Support Ticket System & Live Chatbot Agent

وەسف

پێوەکراوی سیستەمێکی پاڵپشتیی بەهێز، پارێزراو و ئاسان بۆ ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەت.

کرتە لێرە بکە بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕی فەرمیمان.

AI Chatbot (PRO): Never miss a customer question. Our 24/7 AI Agent uses your knowledge base to resolve inquiries instantly, seamlessly escalating unknown issues to support tickets.

AI Assistant (PRO): Empower your agents to resolve issues faster and deliver consistent, on-brand support with AI-driven summaries, draft generation, and response polishing.

ئێمە بە کراوەیی و بەهێزیی ناسراوین، هەروەها باشترین تایبەتمەندییەکان پێشکەش دەکەین. پاڵپشتیی کڕیارانت ببەرە ئاستێکی بەرز و بەئاسانیی کێشە و پرسیارەکانی کڕیارانت چارەسەربکە، هەموو ئەمانە لە ناو داشبۆردی وۆردپرێسەکەت.

(SupportCandy) باشترین چارەسەری مێزی یارمەتی و سیستەمی پاڵپشتیی کڕیارانە بۆ وۆردپرێس، سەرجەم ئەو تایبەتمەندییانەش لەخۆدەگرێت کە چارەسەرە زەبەلاحەکانی (SaaS) وەکو (Zendesk)، (Help Scout) یان (Freshdesk) پێشکەشی دەکەن.

سەردانی ئەم پەڕەیە بکە سەرجەم ڕێبەری و بەڵگەنامەکان بخوێنەرەوە تا بەئاسانیی پاڵپشتیی کڕیارانت بکەیت کە هەرگیز نەتکردووە، تەنیا بە چەند خولەکێک!

چارەسەری پاڵپشتیی کڕیارانت پشتبەستە بە وۆردپرێس و خۆت ڕاژەی دەکەیت، بەهێزە بە باشترین پاڵپشتیی تەکنیکی

لە کاتێکدا ئێمە گرنگی دەدەین بە پشتگیریی تەکنیکی بۆ بەکارهێنەران کە پێوەکراوەکەیان کڕیوە، ئێمە پابەندین بە یارمەتیدانی هەموو کڕیارێک بەخێرایی. پابەندبوونی ئێمە دڵنیایی دەدات کە هەموو بەکارهێنەرەکان ئەو یارمەتییە وەردەگرن کە پێویستیانە بە زووترین کات. زیاتر لەوەش، ئێمە باشترین پشتگیریی کڕیار و زۆرترین تایبەتمەندیی لە وەشانی بێبەرانبەرماندا پێشکەش دەکەین، کە جیامان دەکاتەوە لە ئەوانی تر لە پیشەسازیەکەدا.

لە پاڵ بەڕێوەبردنی تیکت، دەتوانیت چەندین ئاستی دەسەڵاتی تایبەت بدەیت بە بریکار و کڕیارەکان. دەستت دەگات بە ڕاپۆرتی وردی پەیوەست بە کڕیارەکانت، بریکارەکان و بەرهەمداریی گشتیی مێزی پاڵپشتیی کڕیارەکەت. بە گەڕان لە ڕوانگەی تیکتەکان، دەتوانیت دیدێکی تەواوی 360 پلەیی دەربارەی کڕیارەکانت بەدەست بهێنیت، لەوانە تیکتەکانی پێشوویان، مێژووی کڕین، ئاستەکانی ئەندامێتی و زۆر شتی تر. بەهێزیی بەم دەوڵەمەندییە لە دراوەی کڕیار لەگەڵ پرسیارەکانیان، دەتوانیت زۆر زیاتر ئەنجام بدەیت.

(SupportCandy) پێوەکراوێکە کە خۆت ڕاژەی دەکەیت، بێسنوور تیکت، بریکار، بەکارهێنەر، تاگ و زیاتریش دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت. هیچ بەربەست و سنوورێک بوونی نییە، چونکە تۆ خۆت خاوەنی سیستەم و زانیارییەکانیت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:

  • بێسنوور ژمارەی تیکت
  • بێسنوور ژمارەی بریکار و ئەرکەکانیان
  • بێسنوور ژمارەی کڕیاران
  • بێسنوور تاگ، هاوپۆل و دۆخی دەستکرد
  • داشبۆرد بۆ بریکاران
  • ڕووداوتۆمارگەریی چالاکییەکان بۆ بەڕێوەبەران
  • تایبەتمەندیی پاڵاوتنی دەستکرد و گەڕانی پێشکەوتوو
  • پاڵاوتنی پاشەکەوتکراو بۆ کڕیاران و بریکاران
  • کۆدە کورتەکان بۆ بۆ پۆرتاڵی بریکار پۆرتاڵ\کڕیار
  • تێبینیی تایبەت بۆ پەیوەندیی نێوان بریکاران
  • بریکاران دەتوانن لەبری کڕیاران تیکت دروست بکەن
  • پێکدادانی بریکار بۆ دوورکەوتنەوە لە نامەی دووبارە و سەر لێ شێوان
  • زیاتر لە 16 جۆری خانەی دەستکرد
  • تۆمارکردنی بەکارهێنەر
  • خانەکانی تیکت بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی تیکت
  • خانەی تایبەت بە بریکار زانیارییەکان بەشێوەی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە
  • خانەکانی کڕیار بۆ کۆگاکردنی زانیارییە دەربارەی کڕیارەکە لە تەواوی تیکتەکان
  • تیکتەکانی میوان (ناچالاککراوە بەشێوەیەکی بنەڕەت)
  • میوان دەتوانێت لیستەی تیکتەکانی ببینێت بە بەکارهێنانی تێپەڕەوشەی یەکجارەکی
  • دەستکاریکەری دەق (کڕیارخوازدەکرێت)
  • ئاگادارکەرەوەکانی پۆستی ئەلیکترۆنی
  • کاتژمێرەکانی کارکردن، هەڵاواردن و پشووەکان بۆ بریکاری پاڵپشتی
  • تێکەڵکێشکردنی (reCaptcha)ی گووگڵ
  • گونجانی (GDPR) لەگەڵ تایبەتمەندیی ڕاگرتن و سڕینەوەی دراوە
  • چوارگۆشەی پیاچوونەوەی مەرج و یاساکان لە فۆڕمی تیکتەکە.
  • پۆلەفرمان یان جێگرەکان بۆ خانەکانی تیکت
  • بێسنوور هاوپێچکردنی پەڕگە لەگەڵ تیکت و وەڵامەکان. جۆرە ڕێگەپێدراوەکانی پەڕگە بەڕێوەببە.
  • پشتگیریی (Rest API)
  • کڕیارخوازکردنی دەرکەوتن بۆ گونجان لەگەڵ ڕووکارەکەت
  • سڕینەوەی تیکتە داخراوەکان بەشێوەیەکی خۆکار

تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان:

  • یاریدەدەری ژیریی دەستکرد – بریکارەکانت بەهێز بکە بۆ ئەوەی کێشەکان خێراتر چارەسەر بکەن و پاڵپشتییەکی یەکگرتوو و گونجاو لەگەڵ نیشانەی بازرگانی پێشکەش بکەن لە ڕێگەی کورتکراوەکانی ژیریی دەستکرد، بەدیهێنانی ڕەشنووس و باشترکردنی وەڵامەکانەوە.
  • AI Chatbot – 24/7 AI Agent that answer questions directly from your knowledge base (AI Training) and automatically create support tickets for everything else.
  • لوولەکێشیی پۆستی ئەلیکترۆنی – ئەم زیادکراوە ڕێگە بە کڕیاران دەدات لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەکانیانەوە وەڵامی تیکتەکان بدەنەوە. ئەمە کارئاسانیی زۆر دەکات، کە هەموو کاتێک پێویست ناکات کڕیاران سەردانی ماڵپەڕەکە بکەنەوە. لە ڕێگەی (Basic IMAP) و (Gmail) و (Microsoft Exchange).
  • تێکەڵکێشکردنی (WooCommerce) – ئەم زیادکراوە ڕێگە بە کڕیاران دەدات لە ناو تیکتەکانەوە داواکاری و بەرهەمەکان هەڵبژێرن. بریکارەکان بەئاسانیی زانیاریی و وردەکاریی داواکارییەکان دەبینن. سەرخشتەی پاڵپشتیی زیادبکە لە پەڕەی هەژمارەکەم، هەروەها دوگمەی یارمەتیی بۆ داواکارییەکان.
  • وەڵامی ئامادەکراو – ئەم زیادکراوە ڕێگە بە بریکاران دەدات وەڵامە دووبارەکان بەخێرایی بهێننە ناو وەڵامەکانیان. ئەمە کاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە و کار ئاسانییەکی زۆر دەکات. هەروەها ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات بەشێوەیەکی گشتیی وەڵامی ئامادەکراو بەردەست بخەن بۆ هەمووان.
  • دانانی یاسای بریکار – ئەم زیادکراوە ڕێگە دەدات بەڕێوەبەران مەرج و یاسا دابنێن و هاوتای بکەن لەگەڵ گرووپی بریکاران. سیستەمەکە لە داهاتوودا هەر تیکتێکی بەدەست گەیشت، ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی بریکاری شارەزای دەکات.
  • SLA (Service Lavel Agreement) – ئەم زیادکراوە دڵنیایی دەدات بە چارەسەرکردن و وەڵامدانەوەی هەندێک جۆری تیکت. هەژماری (SLA) دەکات بەشێوەیەکی خۆکار لە ڕێگەی سیاسەتی پێشتر دانراوەوە. هەژمارکردنی ڕێکەوتی چارەسەرکردن بەپێی یاساکان کە دەبێت هاوتای تیکتەکان بن. کاتی ماوە پیشان دەدرێت لە لیستەی تیکت ئەگەر خانەی (SLA) زیادکرابوو بۆ لیستەی تیکت و تیکتە تاکەکەسییەکان.
  • ڕاپرسیی ڕەزامەندی – ئەم زیادکراوە ڕێگە بە کڕیاران دەدات پێڕاگەیاندنەوەی خۆیان بنووسن بۆ تیکتە داخراوەکان. بەڕێوەبەران دەتوانن پۆستی ئەلیکترۆنیی ڕاپرسی دروست بکەن لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵسەنگاندنی دەستکرد. کڕیاران ئەم ڕاپرسییەیان بەدەست دەگات دوای ژمارەیەکی دیاریکراو لە ڕۆژ دوای داخستنی تیکتەکە.
  • داخستنی تیکت بەشێوەیەکی خۆکار – ئەم زیادکراوە دوای ماوەیەکی دیاریکراو لە ناچالاکیی بەشێوەیەکی خۆکار تیکتەکان دادەخات. بەڕێوەبەران خۆیان ڕۆژەکان دیاریدەکەن. هەروەها بیرخەرەوە دەنێرێت بۆ کڕیاران پێش داخستنی تیکتەکە. ئەم زیادکراوە کار ئاسانییەکی زۆر دەکات لە بەڕێوەبردنی تیکتەکان.
  • گرووپی بەکارهێنەر – ڕێگە بە گرووپێک لە بەکارهێنەران دەدات دەستیان بگات بە تیکتەکانی یەکتر.
  • گرووپی بریکار – ئەم زیادکراوە ڕێگە دەدات بە دروستکردنی گرووپی بریکاران. سەرپەرشتیاران بەپێی گرووپەکان تەماشای چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکان دەکەن. دەکرێت تیکتەکان بدرێن بە گرووپێک، پاشان سەرپەرشتیاران ئەرکەکان لەناو ئەندامانی گرووپ بەڕێوە ببەن.
  • دانانی کات بۆ تیکت – ئەم زیادکراوە ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات کات بۆ ئەرکە دووبارە بووەکان دابنێن کە بەشێکن لە ڕۆتین. سیستەمەکە بەشێوەیەکی خۆکار تیکتەکان دروست دەکات لە کاتی دیاریکراودا، بۆ ئەوەی ئەو پرۆسانەی دووبارەن بچنە پێشەوە.
  • تێکەڵکێشکردنی بنکەی زانیاری – ئەم زیادکراوە ڕێگەت پێ دەدات لەگەڵ بەناوبانگترین پێوەکراوەکانی بنکەی زانیاریی پەیوەست ببیت. ئەمە ڕێگە بە بریکاران دەدات ناوەڕۆکەکانی ناو بنکەی زانیاریی بەئاسانی بخەنە ناو وەڵامەکانیان. پێوەکراوەکە گونجاوە لەگەڵ (BetterDocs)، (Knowledgebase by UnboundStudio) و زیاتریش.
  • تێکەڵکێشکردنی پهد – (SupportCandy) پەیوەست دەکرێت لەگەڵ بەناوبانگترین پێوەکراوەکانی پهد وەکو (Ultimate FAQ) و (Arconix FAQ).
  • هەناردنی تیکتەکان – تیکتەکان بە فۆرماتی (CSV) هەناردە بکە بۆ ئەوەی لە دەرەوەی سیستەمەکە سوودی لێ وەربگریت.
  • ڕاپۆرتەکان – ئەم زیادکراوە زۆر گرنگە بۆ مێزی یارمەتییەکە، چەندین جۆری ڕاپۆرت پێشکەش دەکات، وەکو ئاماری تیکتەکان، وەڵامی دواکەوتوو، دواکەوتنی داخستنی تیکت، زیاتریش. هەروەها دەتوانیت پاڵاوتنەکان کڕیارخواز بکەیت. ڕاپۆرتەکان وا دەکەن بەڕێوەبردنی پاڵپشتییەکانت ببەیتە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو.
  • کات ڕاگر – ئەم زیادکراوە چاودێریی کاتی تیکتەکان دەباتە ئاستێکی بەرزتر. بریکاران دەتوانن باشتر ئاگاداری کات بن. لەگەڵ تایبەتمەندیی کڕیارخوازکردن، بۆ نموونە دەستپێکردنی خۆکار بۆ تیکتە نوێیەکان، ویجێتێکی تایبەت دابین دەکات کە بەرچاوڕوونیی زیاتر دەدات بە کڕیاران.
  • چاپکردنی تیکت – ئەم زیادکراوە ڕێگەت دەدات تیکتەکان چاپ بکەیت، ئەمە بەسوودە تا بەکارهێنەران (PDF) دروست بکەن. دەتوانیت پەڕەکانی چاپ لەگەڵ سەرپەڕە و ژێرپەڕە و قاڵبی ناوەڕۆکەکانیان کڕیارخواز بکەیت، هەروەها تایبەتمەندییەکان چالاک و ناچالاک بکەیت بەپێی پێویستی.
  • تێکەڵکێشکردنی (EDD) – واتە کارکردن لەگەڵ (Easy Digital Downloads) ئەمە ڕێگە دەدات بە کڕیاران لەناو تیکتەکانەوە داواکاری و بەرهەمەکان دیاریبکەن. بریکارەکانیش بەئاسانیی داواکاریی کڕیاران ببینن. ئەمە ڕێگە بە بریکاران دەدات زۆر بەئاسانیی داواکاریی کڕیاران جێبەجێ بکەن.
  • تێکەڵکێشکردن لەگەڵ (Gravity Forms) – (Gravity Forms) لەگەڵ (SupportCandy) تێکەڵکێش بکە بۆ دروستکردنی چەندین فۆڕمی تیکت بەئاسانی، ئەمە زیاتر دەستکراوەت دەکات وەک لە هەڵبژاردە بنەڕەتەکات. فۆڕمەکان کڕیارخواز بکە و ڕێگە بە کڕیاران بدە تیکت دروست بکەن.
  • زانیاریی تایبەت – زیادکراوی زانیاریی تایبەت لە (SupportCandy) ڕێگە بە کڕیاران دەدات زانیاریی هەستیار لەگەڵ تیکتەکانیان دابنێن. ئەم زیادکراوە کۆگاکە نهێنی دەکات، بریکارانیش دەتوانن دوای چارەسەرکردنی کێشەکان زانیارییەکان بسڕنەوە.
  • تێکەڵکێشکردنی (Slack) – زۆر بەخێرایی ئاگادارکەرەوەکان بەدەست بهێنە لە کەناڵی سڵاکەکەتەوە و وەڵامیان بدەرەوە لە وەڵامی دەزووی سڵاک.
  • پرۆسەی کار – ئەم زیادکراوە هەنگاوێکی تر لە بەخۆکارکردنی کردارەکات دەتباتە پێشەوە، بۆ نموونە ڕاستەوخۆ تیکتەکان بدرێت بە کێ. (SupportCandy) چەندین ڕێگەی کڕیارخوازکردنی خستۆتە بەردەست تا بتوانیت سەرجەم پرۆسەکانت بکەیت بە خۆکار.
  • بەرهەمداریی – لەگەڵ تایبەتمەندیی بەرهەمداریی هێز بدە بە کاراییی تیمی پاڵپشتییەکەت، ئەمە زیادکراوێکی بەهێزە دیزاین کراوە بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی تیکت و بەرهەمداریی.
  • تێکەڵکێشکردنی (LMS) – بەئاسانیی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون (LMS) تێکەڵکێش بکە لەگەڵ (SupportCandy) لەگەڵ زیادکراوی تایبەت بەو کارە. ئەم زیادکراوە ڕێگە بە کڕیاران دەدات تیکتەکە ببەستنەوە بە خوول و وانەی مەبەست. بریکاریش بەئاسانیی دەتوانێت خولی کڕیارەکە ببینێت لەناو تیکتەکەوە. ئەو پێوەکراوانەی پشتگیریی کراون (LifterLMS)، (Tutor LMS) و (LearnPress LMS).
  • تێکەڵکێشکردنی ئامڕازی بازاڕدۆزیی پۆستی ئەلیکترۆنی – بەئاسانیی (SupportCandy) ببەستەرەوە بە ئامڕازە بەناوبانگەکانی وەکو (MailChimp) و (GetResponse) و (Brevo). بەکارهێنەران بەشداریی پێ بکە لەکاتی خۆتۆمارکردن و دروستکردنی تیکت، پاشان پەیوەندییەکان بەکەسیی بکە لە ڕێگەی تاگەکانی بەشداربووان.
  • قولاپی وێب – ئەم زیادکراوە لە کاتی ڕاستەقینەدا ئاگادارکەرەوەکان دەنێرێت، بەو هۆیەوە هەمان چرکە ئاگادار دەبیت لە چالاکییەکان، لە دروستکردنی تیکتەوە تا داخستن و ئەرکەکانی تر.

یاریدەدەری ژیریی دەستکرد (پێشکەوتوو) :

ڕەوتی کاری پاڵپشتیت باشتر بکە بە تایبەتمەندییە بەهێزەکەی یاریدەدەری ژیریی دەستکرد، کە داڕێژراوە بۆ باشترکردنی کارایی بریکار و جۆرایەتیی وەڵامەکان.

توانا سەرەکییەکان ئەمانە لەخۆدەگرن:
* پوختەی تیکت – دەستبەجێ پوختەیەکی کورتی تیکتە درێژ یان ئاڵۆزەکان بەدیبهێنە، کە یارمەتی بریکارەکان دەدات بەخێرایی لە کێشەکە تێبگەن بەبێ خوێندنەوەی تەواوی گفتوگۆکە.
* باشترکردنی وەڵامی بریکار – بەخێرایی ڕەشنووس بکە و با دوگمەی باشترکردنی (ژیریی دەستکرد) ڕێزمان، تۆن و ڕوونییەکەت باشتر بکات. ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی خۆکار شیکردنەوە بۆ تەواوی زنجیرەی تیکتەکە دەکات بۆ پێکهات، بۆ دڵنیابوون لەوەی هەر وەڵامێک بە تەواوی دروستە. دەتوانیت بەردەوام بیت لە پێدانی فەرمانی بەدواداچوون بۆ دەستکاریکردنی پێشنیارەکە تاوەکوو ڕازی دەبیت، پاشان بەسادەیی کرتە لە جێگۆڕین یان پێوەلکاندن بکە بۆ ناو دەستکاریکەرەکە.
* فەرمانە دەستکردەکانی ژیریی دەستکرد – بەڕێوەبەرەکان دەتوانن ڕێنماییە فەرمانە دەستکردەکان لە تەختەی ڕێکخستنەکانەوە دیاری بکەن. ژیریی دەستکرد پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە دەکات لە کاتی باشترکردنی وەڵامەکان، کە ڕێگەت پێدەدات وەڵامەکانت بگونجێنیت لەگەڵ دەنگی نیشانەی بازرگانی و ڕێنماییەکانی پاڵپشتیت.

نموونەی بەکارهێنان:

  • مێزی یارمەتی
  • پاڵپشتیی تەکنیکی
  • تیکتی کێشە
  • پەیوەندیی کڕیار
  • بەڕێوەبردنی سووڕی ژیانی بڵاوکردنەوەی نەرمەواڵە
  • بەڕێوەبردنی داواکاریی ڕاژە
  • کۆمپانیا، هۆتێل یان نووسینگەی خانووبەرە
  • بەڕێوەبردنی ئەرکەکان

پێوەکراوەکانی ترمان

  • PSM Multi Currency Switcher & Currency Converter for (WooCommerce) – ئەزموونێکی بازاڕکردنی فرەدراوی بێ کێشە و ئاسان پێشکەش بە کڕیارەکانت بکە. ئەم پێوەکراوە بەشێوەیەکی خۆکارانە نرخی گۆڕینەوەکان بەڕۆژ دەکاتەوە، دراوی کڕیارەکەت بەپێی شوێنەکەی دیاری دەکات، و بژاردەی گۆڕینی بەهێز دابین دەکات تاکو بتوانیت بەئاسانی لە سەرانسەری جیهاندا بفرۆشیت.
  • (PSM Request a Quote for WooCommerce) – ڕێگە بە کڕیاران بدە بەئاسانی داوای نرخ بۆ بەرهەمەکانی (WooCommerce) بکەن.

سکرین شۆتەکان

دامەزراندن

بەکارهێنانی داشبۆردی وۆردپرێس

  1. بچۆ بۆ ‘زیادکردنی پێوەکراوی نوێ’ لە داشبۆردی پێوەکراوەکان
  2. بگەڕێ بۆ (SupportCandy)
  3. کرتە بکە لە ‘دامەزراندن’
  4. پێوەکراوەکە چالاک بکە لە داشبۆردی پێوەکراوەکە

بارکردن لە داشبۆردی وۆردپرێس

  1. supportcandy.zip دابگرە لەم پەڕەیە
  2. بچۆ بۆ ‘زیادکردنی پێوەکراوی نوێ’ لە داشبۆردی پێوەکراوەکان
  3. بڕۆ بۆ بەشی ‘بارکردن’
  4. supportcandy.zip دیاریبکە لە کۆمپیوتەرەکەت
  5. کرتە بکە لە ‘دامەزراندن’
  6. پێوەکراوەکە چالاک بکە لە داشبۆردی پێوەکراوەکە

بەکارهێنانی (FTP)

  1. supportcandy.zip دابگرە لەم پەڕەیە
  2. بوخچەی supportcandy دەربهێنە لە کۆمپیوتەرەکەت
  3. بوخچەی supportcandy باربکە بۆ بوخچەی /wp-content/plugins/
  4. پێوەکراوەکە چالاک بکە لە داشبۆردی پێوەکراوەکە

ئەم پێوەکراوە زۆر بەئاسانیی دەکەوێتە کار! تکایە سەردانی ئێرە بکە تا ڕێبەرییەکانی چۆنێتیی دامەزراندن بخوێنیتەوە.

پهد

ئایا کڕینی وەشانی پێشکەوتوو (Pro)ی (SupportCandy) پێویستە؟

نەخێر پێویست نییە. وەشانی خۆڕایی (SupportCandy) تایبەتمەندییە پێویستەکانی لەگەڵدایە وەکو ئاگادارکەرەوەی پۆستی ئەلیکترۆنی، بێسنوور بریکار و کڕیار و تیکت. هەروەها هاوپۆل و دۆخ و پێشەنگیی دەستکرد. وەشانی پێشکەوتوو (Pro) هەرچەندە پێویست و مەرج نییە، بەڵام سوود و تایبەتمەندیی زیاتری لەگەڵدایە. وەکو بەخۆکارکردنی پرۆسەکان، ئاڕاستەکردنی تیکتەکان بۆ بریکاران بەشێوەیەکی خۆکار، هەروەها ڕاپۆرتی وردتر. بە نرخێکی زۆر گونجاو بەردەستە بەراورد بە بەرهەمی کۆمپانیاکانی تر، کرداری زیاتر دەبەخشێت بەو کەسانەی بەدوای تایبەتمەندیی پێشکەوتوودا دەگەڕێن.

چی وای کردووە (SupportCandy) جیاوازبێت لە تەواوی پێوەکراوەکانی تری پاڵپشتیی وۆردپرێس؟

مێزی یارمەتیی (SupportCandy) دەناسرێتەوە بە ساڵانێکی زۆر لە سەرکەوتن، فراوانی و دیزاینی جوان. سیستەمێکی بەهێزە کە سەرجەم پێداویستی و تایبەتمەندییەکانی پاڵپشتیی لەگەڵدایە، بەڵام خۆت ڕاژەی دەکەیت و خۆت خاوەندارێتیی دەکەیت، هیچ سنوورێکیش نییە بۆ تیکت و بریکار، یان دراوە.

ئایا دەتوانم شێواز و دەرکەوتنی مێزی یارمەتییەکە کڕیارخواز بکەم تا بگونجێت لەگەڵ ڕووکاری وۆردپرێسەکەم؟

بەدڵنیایی! (SupportCandy) چەندین هەڵبژاردەی لەگەڵدایە بۆ کڕیارخوازکردن، ڕێگەت دەدات بە تەواویی لەگەڵ ڕووکارەکەت بیگونجێنیت.

ئەم پێوەکراوە چۆن تیکت و ڕێگەدانی بریکارەکان بەڕێوە دەبات؟

دەسەڵاتی تەواوت هەیە بەسەر چۆنێتیی دابەشکردنی تیکت و ڕێگەدانەکانی بریکار. چەندین بریکار و تاگ بسپێرە بە تیکتەکان، ڕێگەدانەکان سنووردار بکە بەپێی ئەرکی بریکارەکان، سوودیش لە تایبەتمەندیی بەهێزیی گەڕان وەربگرە بۆ باشترین بەڕێوەبردن.

ئایا وەشانە بێبەرانبەرەکە تایبەتمەندیی پێویستی لەگەڵ بۆ بازرگانییە سەرهێڵەکان؟

بەڵێ، وەشانی بێبەرانبەر بێسنوور تیکت و بریکار و کڕیاری لەگەڵدایە، هەروەها چەندین تایبەتمەندیی پێویست، وەکو پاڵاوتنی دەستکرد، گەڕانی پێشەکەوتوو و تێبینیی تایبەت. هەروەها گونجاوە لەگەڵ (GDPR)، کە ئەمە دەیکاتە باشترین چارەسەر بۆ بازرگانییە سەرهێڵەکان.

چ زیادکراوێکی پێشکەوتوو بەردەستە بۆ زیادکردنی بەرهەمداریی؟

زیادکراوە پێشکەوتووەکان چەندین تایبەتمەندیی لەخۆدەگرن وەکو لوولەکێشیی پۆستی ئەلیکترۆنی، تێکەڵکێشکردن لەگەڵ (WooCommerce)، ڕێڕەوی کار، بەڕێوەبردنی (SLA) وەڵامی ئامادەکراو، ڕاپرسیی ڕەزامەندیی و زیاتریش. ئەمانە پرۆسەکانت دەبەنە ئاستێکی پێشکەوتوو، ئەرکەکانت دەکەن بە خۆکار و بەرهەمدارییش بەرز دەکەنەوە.

پێوەکراوەکە چۆن کار لەگەڵ (GDPR) و هەڵگرتنی دراوە دەکات؟

پێوەکراوەکە بەتەواویی گونجاوە لەگەڵ (GDPR)، وەکو هەڵبژاردەکانی ڕاگرتن و سڕینەوەی دراوە.

ڕێگایەک هەیە بۆ بە خۆکارکردنی داخستنی تیکەتەکان و ناردنی بیرخەرەوە بۆ تیکتە ناچالاکەکان؟

بەڵێ، زیادکراوی داخستنی تیکت بەشێوەیەکی خۆکار ڕێگەت پێ دەدات کات بۆ داخستنی تیکتەکان دابنێیت دوای ماوەیەک لە ناچالاکی. هەروەها بیرخەرەوە دەنێرێت پێش داخستنی تیکتەکە.

ئایا دەتوانم ڕاپۆرتی ورد بەدەست بهێنم لەسەر ئاماری تیکت و چالاکییەکانی کڕیار؟

بەڵێ، زیادکراوی ڕاپۆرتەکان هەڵسەنگاندنی گشتیی بەشێوەی گرافیکیی پێشکەش دەکات لەگەڵ چەندین ئاماری بەسوود. ڕاپۆرت بەدەست بهێنە بۆ خانە بنەڕەت و دەستکردەکان، کە چەندین زانیاریی بەبەهات پێ دەبەخشێت دەربارەی کارایی مێزی یارمەتییەکەت.

ئایا پێوەکراوەکە چۆن مامەڵە لەگەڵ پەڕگە هاوپێچەکان دەکات؟ هەروەها چۆن زانیارییەکانی ناو تیکتەکان دەپارێزێت؟

مێزی یارمەتیی (SupportCandy) ڕێگە بە بێسنوور هاوپێچکردنی پەڕگە دەدات لەگەڵ تیکت و وەڵامەکان، لەگەڵ کڕیارخوازکردنی ڕێگەدانی جۆری پەڕگە. زیادکراوی زانیاریی تایبەتیی ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زانیاریی هەستیار لەگەڵ تیکتەکانیان پێشکەش بکەن، چونکە کۆگاکە نهێنی دەکرێت و پارێزراو دەبێت.

پێداچوونەوەکان

تەممووز 14, 2026
Our team has been really pleased with the software, and Support Candy has been awesome about responding to all of my questions while setting it up. We were surprised at how robust it is – it had every feature on our wish list. We’ve found it to be the easiest software we’ve set up in a long time.
حوزه‌یران 26, 2026
We’ve just started using SupportCandy and are VERY impressed with everything about it. The configuration and setup is very smooth. The features and functionality are very robust. Very impressed so far.
کانوونی یەکەم 1, 2025
We had to migrate from our former E-Mail Support Solution because the support could not fix a quite important problem – and it was the best decision ever! SupportCandy is really feature rich, very flexible, offers all kinds of tweak options – and the support is outstanding! You get swift and knowledgeable response within hours or maximum days – and the response is actually helpful! They take every suggestion seriously and really strive to help you out.Definitly a 5 star review – great plugin for all your e-Mail Support needs!They even are considering to develop a further integration into our CRM System of choice – that would be the icing on the cake! Thanks @Supportcandy-Team!
تشرینی دووەم 20, 2025 1 reply
It’s a great system and I’ve really been enjoying it, except of all the features for a ticket system to not have, the ability to merge tickets is missing. Every other system I’ve ever used I was able to merge tickets and sadly our sales people and customers have created duplicate tickets that we should merge, but we can’t and it makes everything a mess.
تشرینی یەکەم 7, 2025
Supporto tecnico presente e in tempi brevi. Di solito rispondono entro un giorno lavorativo
تشرینی یەکەم 6, 2025
For your quick and professional responses! Regarding the plugin, i truly recommend to all those who need a support plugin. Give it a try and you will not regret!
خوێندنەوەی 289 پێداچوونەوە

بەشداربووان و گەشەپێدەران

“SupportCandy – AI Customer Support Ticket System & Live Chatbot Agent” نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە. ئەم کەسانەی خوارەوە بەشدارییان تێدا کردووە.

بەشداربووان

“SupportCandy – AI Customer Support Ticket System & Live Chatbot Agent” وەرگێڕدراوە بۆ 10 زمان. سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەین بۆ بەشداریکردنیان.

“SupportCandy – AI Customer Support Ticket System & Live Chatbot Agent” وەربگێڕە بۆ زمانەکەی خۆت.

دەتەوێت بەشداربیت لە گەشەپێدان؟

گەڕان لە کۆدەکەدا بکە، سەیری تەمارگەی (SVN) بکە، یان بەشداربە لە ڕووداوتۆماری گەشەپێدان لە ڕێگەی (RSS).

ڕووداوتۆمارگەریی گۆڕین

3.5.0 (June 30, 2026)

  • Fix: Tickets going to archived unexpectedly

3.4.9 (June 30, 2026)

  • New: Added AI chatbot in Productivity Suite (Pro)
  • Fix: Addressed reported security vulnerability
  • New: Introduced new developer hook

3.4.8 (June 04, 2026)

  • New: Added Cloudflare CAPTCHA integration
  • Fix: Resolved PHP notice issues

3.4.7 (May 26, 2026)

  • New: Option to disable email notifications for specific tickets
  • New: Improved form validation to highlight incomplete fields on submission
  • New: Agent collision widget added
  • Fix: Security vulnerability resolved
  • Fix: Email notifications not sent to agents assigned via workflows

3.4.6 (March 23, 2026)

  • New: Added Merge Ticket feature (Pro) in Productivity Suite.
  • New: Added AI Assistant feature (Pro) in Productivity Suite.
  • New: Archive action added for deleted tickets.
  • Fix: Addons not updating when Home URL and Site URL are different.
  • Fix: Improved upgrade process from version 2 to version 3.
  • Fix: Optimized dashboard card performance.
  • Fix: Bullet lists not displaying in ticket replies.
  • Fix: Reply restrictions now apply to all statuses defined as Closed Statuses
  • New: Added hooks in the registration form.

3.4.5 (January 28, 2026)

  • Fix: Resolved an issue where archived tickets could not be deleted
  • Fix: Fixed a bug preventing actions from being performed in the settings panel
  • Fix: Addressed reported security vulnerabilities to improve overall system safety

See changelog for all versions.